Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:28

به‌ ڤیدیۆ.. مۆبایلێک له‌ فڕۆکە ده‌که‌وێته‌ خواره‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی له‌کار بکه‌وێت

هه‌موو رووداوه‌كانیش تۆمار كردوه‌
کوردستان TV
100%

ده‌رهێنه‌ری فلیمه‌كانی دیكیۆمنتاری به‌رازیلی، (ئارنستو گالیۆتو)به‌ مۆباییه‌كه‌ی خۆی كه‌ له‌ جۆری ئایفۆن 6ئس  بوو  له‌كاتی وێنگرتنی چه‌ند دیمه‌نێك ، له‌ نێو فرۆكه‌ مۆبایله‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌كه‌وێت وونده‌بێت.

گالیۆتو به‌ فرۆكه‌ له‌سه‌ر كه‌نارێك ده‌فری كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی ریۆ دی جانیرو له‌ به‌رازیل ، له‌و كاته‌ی مۆبایله‌كه‌ی به‌ده‌ست گرتبوو، بۆ وێنه‌گرتن به‌ هۆی به‌هێزی با مۆبایله‌كه‌ی له‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت .

ده‌رهێنه‌ره‌كه‌ ،وای مه‌زنده‌ كردبوو ، كه‌ئیتر ته‌واو مۆبایله‌كه‌ی وونبوو.

گالیۆتوی ده‌رهێنه‌ر، بۆ دۆزینه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ی هه‌وڵێكی بێئومێدی دا ، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان بوو له‌ كاتی گه‌ڕان به‌ شوێن مۆبایله‌كه‌ی ، له‌ لێواره‌كانی كه‌نار مۆبایله‌كه‌ی دۆزییه‌وه‌، له‌وه‌ش سه‌یرتر مۆبایله‌كه‌ كار ده‌كات ، هه‌موو رووداوه‌كانیش تۆمار كردوه‌.

وه‌رگێران ودارشتنه‌وه‌ی / كامران

سپۆتنیك

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.