Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:28

نەسرەدین ھەورامی پێشمەرگە و فەرماندەی دیاری ھەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان به‌نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17ی كانوونی یه‌كه‌می 2020،  مام نەسرەدین پێشمەرگە و فەرماندەی دیار و ناسراوی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و  گوڵان  به‌نه‌خۆشی‌ كۆچی‌ دواییكرد.


 هێمن هه‌وارمی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی كۆچی دوایی مام نەسرەدین پێشمەرگە و فەرماندەی دیار و ناسراوی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و  گوڵان  ڕایده‌گه‌ێنێت ، ماڵئاوا پێشمەرگە و فەرماندە  دلێر و دڵسۆز و قارەمانەکەی  کوردستان و رێبازی پیرۆزی بارزانی 

 ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە  ئەمرۆ مام نەسرەدین ھەورامی ، پێشمەرگە و فەرماندەی دیار و ناسراوی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلول و  گوڵان، کۆچی دوایی کرد . 

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، كه‌ مام نەسرەدین ھەمیشە پیاوێکی بە ورەو  بە بیروباوەڕی پتەوی کوردایەتی و  لە خۆبردوو بوو بۆ خزمەتی کوردستان و پارتی و رێبازی بارزانی. 

 جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ھەر جارێک بۆ ھەواڵپرسین لە ماڵەوە سەردانم کردبێت ورە و بیروباوەرەکەی ھێندە بەھێزو پتەو بوو ، ھەستم دەکرد پێشمەرگەیەی تازە نەفەسە. 
ده‌شڵێت،  پێش چەند رۆژێکیش لە نەخۆشخانە لە خزمەتی بووم و لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی پاکی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات  و سەبوری ھەموو لایەکمان بدات. 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.