ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌بازاڕه‌كانی بۆرسه‌ی سه‌ره‌كی و بازاڕه ناوخۆییه‌كانی به‌غدا ، نرخی دیناری عێراقی له‌به‌رامبه‌ردا دۆلاردا زیاتر دابه‌زی.
له‌بۆرسه‌ی كیفاح-ی به‌غدا نرخی 100 دۆلار گه‌یشته 130 هه‌زار دینار‌و دوێنیش نرخه‌كه له هه‌مان بۆرسه‌دا به 129 هه‌زارو 500 دینار بوو بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك.
هه‌روه‌ها له بازاڕه ناوخۆییه‌كان دراو له‌به‌غدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گه‌یشته 131 هه‌زار دیناری عێراقی و نرخی كرینیش گه‌یشته 129 هه‌زار دینار.
به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراوی هه‌رێمی كوردستان، نرخی 100 دۆلار به 129 هه‌زارو 750 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
ئاماده‌كردنی / ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.