چاودێرێكی سیاسی عێراق ده‌ڵێت: به‌پێی ده‌ستوور و یاسا ده‌بێت عێراق پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان بێت له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
دكتۆر ئه‌حمه‌د فه‌یاز، چاودێری سیاسی عێراق بۆ كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند: شاندی هه‌رێمی كوردستان كه ئێستا له به‌غدان ئاماده و پابه‌ندبوونی خۆیان به‌و به‌ند و بڕگانه‌ی كه له‌یاسای كورتهێنانی دارایی هاتووه ڕاگه‌یاندووه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكیان پێدراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان به پێی ده‌ستوور .
هه‌روه‌ها گوتی: له‌یه‌ك تێگهیشینێك له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا به‌دی ده‌كرێت .
ئه‌و چاودێره سیاسییه‌ی عێراق گوتیشی: ئێستا ڕێكه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ بنبڕكردنی هه‌موو ئه‌و كێشه و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌م گفتوگۆیانه‌دا هه‌یه، هاتۆته ئاراوه ،كه دڵنیام هه‌موویان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن .
ئا/ فه‌رمان عه‌لی- كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.