فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا هه‌واڵی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی عێراقی له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكاوه ره‌تكرده‌وه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی عێراقی له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا پایته‌ختی عێراق، دووره له راستییه‌وه".
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا داوای له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كردووه وردتربن له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و له هه‌واڵه‌كاندا پشت به سه‌رچاوه‌كانی فه‌رمی ببه‌ستن.
پێشتر نه‌قیب ئه‌حمه‌د ئه‌فسه‌ری پۆلیس، خه‌ڵه‌ف راگه‌یاندبوو كه سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانیی كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز ناوه‌ڕاستی به‌غدا جێگیركراوه، فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری سه‌ربه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدای به هه‌ڵه خسته‌خواره‌وه".
ئه‌حمه‌د خه‌ڵه‌ف روونیكرده‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا به‌په‌له داوای لێبووردنی له سوپای عێراق كردووه و جه‌ختیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان پێیان وابووه كه ئه‌و فڕۆكه‌یه سه‌ر به‌و گرووپه چهكدارییانهیه كه هێرشی مووشه‌كی بۆسه‌ر باڵیۆزخانه و نێرده‌ی وڵاتانی بیانی له ناوچه‌ی سه‌وز ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.