Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:37

حکومه‌تی عێراق هێرشه‌که‌ی یه‌په‌گه‌ بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌ ئیدانه‌ ده‌کات

کوردستان TV
#7
100%

مستەفا کازمی ستایشی هێزەکانی پێشمەرگە لەبەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەی یەپەگە دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بەسەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق کۆبۆوە.

لەکۆبوونەوەکەدا ئەنجومەن تاوتوێی ئەو پەلامارە مەترسیدارەی چەکدارانی یەپەگەی کرد کە کراوەتە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لەسحێلا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەن ستایشی هێزەکانی پێشمەرگەی لەبەرپەرچدانەوەی پەلامارەکەی چەکدارانی یەپەگە کردوو و مستەفا کازمی داوای کرد لە رێگای وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ هەموو رێوشوێنیک بگرنە بەر بۆ دووبارە نەبوونەوەی پێشێلکارییەکان.

وەرگێڕان و داڕشتنەوەی/ ماڵپەڕی کوردستان تیڤی

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.