جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دوو پۆستی دیکەی باڵا دەداتە ئافرهتان لە ئیدارەکەی.
بەپێی میدیای ئەمریکا پێشبینی دەکرێت، جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، جێنیڤەر گرانهۆڵم حاکمی پێشووی ویلایەتی میشیگن بکاتە وەزیری وزە لە ئیدارەی نوێی ئەمریکا.
گرانهۆڵمی تەمەن شهست و یهك ساڵان، لە ساڵی ههزارونۆسهدو نهوهت و نۆ بۆ دوو ههزار و سێ داواکاری گشتی بووە، دوو خولیش لە دوو ههزار و سێ تاوهكو دوو ههزارو ده یەکەم ژنە حاکمی میشیگن بووە لە مێژووی ئەمریکادا، ئەو پاڵپشتیکارێکی گەورەی سیاسەتی بایدنە.
هەروەها بەپێی میدیاكانی ئەمریکا، جۆ بایدن بڕیارە جینا مەکارسیش بکاتە راوێژکاری باڵای کۆشکی سپی بۆ گۆڕانی کەشوهەوا، ئەو ژنە سەرکردایەتی هەوڵەکانی ئیدارەی ئەمریکا دەکات بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کە دوو ملیار دۆلاری بۆ دانراوە.
جینا مەکارسی لە سەردەمی ئیدارەی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، سەرۆکی ئاژانسی پاراستنی ژینگە بووە.
مەکاریسی و گرانهۆڵم تەنیا ئافرەت نین پۆست لە ئیدارەی بایدن وەردەگرن، پێشتر هەر یەک لە جانێت یەڵن، بە وەزیری گەنجینە و هەورەها سوزان رایس، بە راوێژکاری ئەنجوومەنی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی دەستنیشانکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.