بریكاری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئیدانه‌ی سه‌ركێشیه چه‌كدارییه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و په‌لاماردانی پێشمه‌رگه ده‌كات و هۆشداری ده‌دات ، پێویسته ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ركێشی و شهڕفرۆشییان به‌رانبه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان رابگرن و دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ16/12/2020 له دیوانی وه‌زراه‌تی پێشمه‌رگه، سه‌ربه‌ست له‌زگین ، بریكاری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی په‌لاماری شه‌وی رابردووی چه‌كدارانی یه‌په‌گه بۆسه‌ر پێشمه‌رگه روونكردنه‌وه‌ی دا‌و وتی ، بەداخەوە رووداوێکی چاوەڕواننەکراو لە سەر سنووری هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان روویدا، لەکاتێکدا کاتژمیر 1ی شەو مەفرەزەیەکی چەکداری پەکەکە كه له 8 كه‌س پێكهاتوون هەوڵیاندا بێنە نێو هەرێمی کوردستان بە قاچاغی و رێگەیەکی ناڕەوا، بەڵام لەلایەن پێشمەرگەوە بینران، ئەو پێشمەرگانە ئەرکی خۆیان لەسەر سنوور جێبەجێ دەکرد و هەموو خەڵکی کوردستانیش و لایەنی سیاسی دەزانن رێگە و ده‌روازه‌ی فەرمیمان هەیە لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوا ، بەڵام ئەم چەکدرانە ویستوویانە بە قاچاغ لە ئاو بپەڕنەوە، پێشمەرگەکان لەو شوێنە دوای ئەوەی تەئکیدیان کردووەتەوە لەوەی ئەوانە چەکدارن نەوەک خەڵکی مەدەنی، بۆیه داوایان لێکردوون بگەڕێنەوەو پێیان وتوون، رێگە نادەین قاچاغچی و چەکدار بە بەرچاوی ئێمەوە بێنە نێو هەریمی کوردستان. دوای چەند کاتژمێرێک دیارە هێزێکی یەپەگە لەنێو سووریا خۆیان رێکخستووه، كه ژماره‌یان 56 كه‌س بوون، لە کاتژمێر 4ی بەرەبەیان هێڕشیان كرده سەر خاڵێکی پێشمەرگە لەو دەڤەرە، هێڕشێکی دڕندانە بە هەموو چەکێکی گران، بیکەیسی و 22 ملیم و دۆشکەو ئارپیجی، زیاتر لە کاتژمێرو نیوێکیش شەڕەکە بەردەوام بوو، پێشمەرگەکانی ئێمە لەو خاڵە ناچاربوون بەرگری لە خۆیان بکەن. ئەوانیش هەوڵیاندا دەستە بەسەر ئەو خاڵەدا بگرن، بەڵام لە ئەنجامدا نەیانتوانی بە ئامانجەکەیان بگەن و بە شکشستخواردوویی گەڕانەوە بۆ نێو سنووری سووریا.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌رانبه‌ر ئه‌و دژایه‌تی و په‌لامارانه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه هۆشداری دایە ئه‌و حزبه‌و رایگه‌یاند: ئێمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە بە تووندی ئەو رووداوە شەرمەزار دەکەین و ده‌بێ دوایین جار بێت رووداوی هاوشێوە رووبدا.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه كه، هەمووان دەزانن یەپەگە لەژێر فەرمان و تەوجیهاتی پەکەکە کاردەکەن و مەزڵووم عەبدیش ، كه له تویتێكیدا پاساو بۆ ئه‌و سهركێشیهیان ده‌هێنێته‌وه، ده‌زانین ئه‌و ناتوانێت لەژێر فەرمانی په‌كه‌كه دەربچێت. هەمووان دەزانن یەپەگە لەژێر ئاراستە و رێنمایی و فەرمانی سەرکردایەتی پەکەکەیە.
بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە، له سۆنگه‌ی په‌لاماره‌كانی ئه‌م دواییه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه، كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ئه‌وه دووه‌م هێرشیانه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه وتی: بە داخەوە هەندێک بەناو رێکخستنی کوردی بوونەتە دارەدەست و پەناگە بۆ ناحەزان و دوژمنانی هەرێمی کوردستان و بوونەتە بەشێک لە پیلان و بەرنامەی دوژمنان و ناحەزان بۆ تێکدان و هەڵوەشانەوەی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئەمە خەیاڵێکی خاوە بۆ ئەوان و دارودەستەکانیان. ئەمە ستەمیکی زۆرە لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئێمە ئاشتیخوازین و نامانەوێت شەڕی نوێ دروست ببن و ببێتە قەیرانێکی دیکە لەسەرمان، بەڵام دیارە پەکەکە کە سەرکردایەتی یەپەگە دەکات لە رۆژئاوای کوردستان و چەکداریان لەنێو هەریمی کوردستانیشدا هەیە، ماوەیەکی درێژە بوونەتە بەشێک لەو لایەنانەی دەیانەوێت قەوارەی هەرێمی کوردستان تێکبدەن.
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا داوای هه‌ڵوێست له هاوپه‌یمانان ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه وتی: بەداخەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چەند ساڵێکە بەناوی شەڕی داعش هاوکاری پێشکەشی ئەو هێزانە دەکەن و چەکیان پێدەدەن. بۆیه داوا لە هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین، لەسەر ئەو رووداوە هەڵوێستی خۆیان نیشان بده‌ن و بەتووندی شەرمەزاری بکەن، قبوڵ ناکرێت ئەو هێزەی یەپەگە لەنێو سووریاوە هێڕش بهێننە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لەنێو خاکی هەرێمی کوردستان.
وەزاره‌تی پێشمەرگە ئیدانه‌ی په‌لاماری شه‌وی رابردووی چه‌کدارانی په‌که‌که بۆ سه‌ر پێشمهرگەدهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.