ئه‌مڕۆچوارشه‌ممه 16 ى 12 ى 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكردهوهو تێیدا هاتووه: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر، نووسینگەی ناوەڕاست، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە دزینی بڕی 800 دۆلار و 50 هەزار دینار لەناو ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكی تەعجیل، كۆڵانەكانی تەنیشت مزگەوتی (شێخی چۆلی)، كە شوفێرەكەی دەرگاكانی دانەخستبوو، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ب.س.ن) دەستگیر بكەن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه تۆمه‌تباره‌كه پێشتریش چەند جارێك لەسەر دزیكردن دەستگیر كرابوو و دوای تەواوكردنی ماوەی ڕاگرتنەكەی لە زیندان، ئازاد كرابوو، دانی بە تاوانەكەیدا نا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە 446 لە یاسای سزادان، ڕاگیرا و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.