فوئاد حوسێن ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ھه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌حاف ،گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه فوئاد حوسێن چاوی به مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كه‌وتووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه له میانی دیداره‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گرنگ تایبه‌ت به ھه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی ئاو، ئابووری و ئاسایش تاوتوێكراون.
دوێنێ سێشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، فوئاد حوسێن به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی گه‌یشتبووه توركیا.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، حه‌سه‌ن جه‌نابی، باڵیۆزی عێراق له توركیا، رایگه‌یاندبوو كه مسته‌فا كازمی ،سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵا له ١٧ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر بانگھێشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.