پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 16 ى 12 ى 2020 ، له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ، هێزێكی یه‌په‌گه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی پشنكینی پێشمه‌رگه ، هێرشهكهشیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه تێك شكێندراوه .
سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ، ڕایگه‌یاند كه شه‌وى ڕابردوو له‌سه‌ر سنورى سحێلا له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژئاواى كوردستان چه‌ند كه‌سێك هه‌وڵیانداوه بپه‌ڕنه‌وه سنورى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه ڕێگریان لێكراوه، چونكه تهئكیدبوننه چه‌كدارن ڕێگه‌یان پێنه‌درا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند ، چه‌كدارانی یه‌په‌گه هەوڵیانداوە ئەو خاڵە بەدەستبهینن و هێرش بکەن، بەڵام شکستیان هێنا و بە رووڕەشی و شکستەوە گەڕانەوە سنووری سووریا.
بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ، كه یه‌په‌گه‌و خودى مه‌زڵوم عه‌بدى به‌رپرسى گشتى هه‌سه‌ده لهڕۆژئاواى كوردستان، هه‌موو ئه‌وانه له‌ژێر چه‌ترى په‌كه‌كه كاردهكهنو فه‌رمان له‌قه‌ندیل وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند ، ئیمە وەکو وەزارەتی پێشمەرگە بەتووندی ئەو رووداوە شەرمەزار دەکەین، هەمووان دەزانن یەپەگە لەژێر فەرمان و تەوجیهاتی پەکەکە کاردەکەن ، وتیشی مەزڵووم عەبدیش ناتوانێت لەژێر فەرمانی ئەوان دەربچێت.
لهپهیامێكدا بۆ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بریكاری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند ،كه ئێمه به‌داخه‌وه‌ین هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌رده‌وام هاوكارى یه‌په‌گه ده‌كات، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ش یه‌په‌گه‌و ئه‌و هێزانه‌ى ڕۆژئاواى كوردستانه كه كارده‌كه‌ن بۆ تێكدانى قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه وه‌كو وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌فه‌رمى داواده‌كه‌ین هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستى خۆى له‌وباره‌یه‌وه نیشان بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.