له‌سه‌ر بانگێشتی فه‌رمی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سبه‌ی سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، سه‌ردانه‌كه‌ی كازمی له‌سه‌ر بانگێشتی سه‌ركۆمار، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ه و بڕیاره له میانی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان توركیا و عێراق به‌تایبه‌ت له رووی بازرگانی و وزه‌وه تاوتوێ بكرێن.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كاندا له باره‌ی پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاڵوگۆڕی بیروڕا ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.