ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ى 12 ى 2020 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و هه‌رێمی كوردستان ، پێشبینیه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ڕاگه‌یاند .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه ڕایده‌گه‌ێنێت ،پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان زۆربەی ناوچەكانی هەرێم هەور و باران دەبێت لە زۆربەی كاتەكاندا.
كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 13 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 11 پله ، دهۆک 11 پله ، کەرکوک 15 پلە .
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه سبەینێ پێنجشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 13 پلە، دهۆک 12 پله ، کەرکوک 16 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.