فه‌رمانگه‌ی خۆراك و ده‌رمان له ئه‌مریكا (FDA)، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه كۆمپانیای مۆدێرنا په‌ره‌یان پێداوه، ده‌كرێت متمانه‌ی پێبكرێت.
له‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی كه FDA بڵاویكردووه‌ته‌وه، پشتڕاستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ڤاكسینه‌كه‌ی كۆمپانیای مۆدێرنا كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه "جێگه‌ی متمانه‌یه و به‌كارهێنانی كاریگه‌ره".
لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له ٥٤ لاپه‌ڕه پێكهاتووه، ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه كه ڤاكسینه‌كه له‌سه‌ر نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار كه‌س تاقیكراوه‌ته‌وه و كاریگه‌ری له سه‌دا ٩٤ بووه، مه‌ترسییه‌كی تایبه‌تی متمانه‌یی هه‌ڵنه‌گرتووه و جگه له‌و نیشانانه بڵاوانه‌ی وه‌كو تا، سه‌رئێشه و ئێشی ماسولكه و جومگه‌كان هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی نییه.
رۆژی پێنجشه‌ممه، ڤاكسینه‌كه‌ی مۆدێرنا، له‌لایه‌ن پانێلێكی شاره‌زایان كه FDA له زانایانی سه‌ربه‌خۆ پێكیهێنراوه، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت و بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێانی به‌په‌له‌ی ده‌درێت یان نادرێـت.
له ئه‌گه‌ری په‌سه‌ندكردنی ڤاكسینه‌كه‌ی مۆدێرنا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، ده‌بێته دووه‌م ڤاكسین كه پاش هه‌فته‌یه‌ك له دوای ڤاكسینه‌كه‌ی ڤایزه‌ر له ئه‌مریكا په‌سه‌ند كرابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.