سه‌ركونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر رایگه‌یاند: په‌كه‌كه، رێكخراوێكی تیرۆریستییه كه نابێت له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌بێت.
جێمس تۆرنتۆ، سه‌ركونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له رێگه‌ی تویته‌ر، سه‌ره‌خۆشه‌ی له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه كرد كه له ئه‌نجامی پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ؛گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
تۆرنتۆ له‌مباره‌یه‌وه گوتیشی: په‌كه‌كه، رێكخراوێكی تیرۆریستییه كه نابێت له هه‌رێمی كوردستان بوونیان هه‌بێت.
له‌چه‌ند شه‌وی رابردوو له گوندی سه‌رگه‌لێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی پشكنینی پێشمه‌رگه و پێشمه‌رگه‌یه‌ك دوای برینداربوونی شه‌هید بوو.
شایه‌نی باسه مانگی رابردووش له ده‌ڤه‌ری سنووری پارێزگای دھۆك گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه چه‌ندین ھێرشیان كرده سه‌ر ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو یه‌كی دیكه‌ش برینداربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.