له‌راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، كه‌ڕۆژەی قیرتاوکردنی رێگای گوندەکانی کڵێساو بۆگد لە سنوری قەزای کۆیە تەواو کران.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەوەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای کۆیە-کەلکەسماقە، کە ژمارەیەک بڕگەی لەخۆگرتبو بە گوژمەی ١٠ملیار دینار و بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.
وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێمی كوردستان ، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌بڕیارە ئەو بڕگانەی دیکەی پرۆژەکە لەئایندەیەکی نزیکدا تەواو بکرێن، لەپێناو خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و کارئاسانی بۆ ھاتوچۆی شۆفێران، لەوانەش پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی رێگای تەق تەق-شوان، تەق تەق-ئاشتی، رێگای لۆفەکانی کەلکەسماق بەدرێژی ١٧کم لە بۆگد تا قەزای دوکان.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن ، كه ئەم پڕۆژەیە کۆمەڵێک بڕگە لەخۆدەگرێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە ١٣ پێگەو شوێن کە قیرتاو و تێکەڵەرێژکردن دەکرێن و بودجەکەی لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بۆ تەرخانکراوەو بەشێکیان لە رابردودا تەواو کرابون
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.