Erbil 30°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 10:26

ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌کان دابه‌شده‌کرێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، كه‌ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16 ى 12 ى 2020 ، مووچه‌ى مانگی 10 ى ئه‌مساڵی هه‌ریه‌ك له‌ وەزارەتەكانی (كارەبا، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن دابه‌شده‌كرێت .

وه‌زاره‌تى دارایی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌هه‌ر ئه‌مڕۆ ، موچه‌ى هه‌ریه‌ك له‌ سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە دابه‌شده‌كرێت .


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌  مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەش دەكرێت ، بەو شێوەیەش كۆتایی بەدابەشكردنی موچەی مانگی 10ی ئەمساڵ دێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.