سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی ڕێکارەکانی حکومەت ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا روو لە داکشانە .
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی كەمبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به کۆرۆنا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: بەهۆی ڕێکارەکانی حکومەت ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا روو لە داکشانە.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه كه سه‌رباری كەمبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به کۆرۆنا به‌ڵام تا ئێستاش ئه‌م ڤایرۆسه مه‌ترسییه‌كی جدییه.
مه‌سرور بارزانی راشیده‌گه‌یه‌نێت: تكا ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام بن له جێبه‌جێكردنی ته‌واوی رینماییه‌كانی ته‌ندروستی بۆ ته‌ندروستی خۆتان و كه‌سوكارتان.
له‌باره‌ی ئاماری ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، 222 كه‌سی دیكه تووشی كۆڕۆنابوون و 320 كه‌سی دیكه چاكبوونه‌ته‌وه و 3 كه‌سیش به‌م په‌تایه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.