له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی سوتاندن و ته‌قه‌كردن له باره‌گاكانی ئه‌نه‌كه‌سه له كوردستانی سوریا، له شاری عاموداش، ئۆفیسی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیی ئه‌نه‌كه‌سه سوتێنرا .
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری عامودا چه‌ند كه‌سێك هێرشیان كرده سه‌ر ئۆفیسی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كوردی سوریا ئه‌نه‌كه‌سه و سوتاندوویانه .
هه‌روه‌ها ته‌قه‌شیان له ئۆفیسه‌كه كردووه . حه‌جی محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی ئه‌نه‌كه‌سه له عامودا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند ئه‌مه كرده‌وانه دژی یه‌كریزی كوردن و خزمه‌تی دوژمن ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.