رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، رۆژی ٩ی كانوونی یه‌كه‌م په‌لامارێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر هه‌ردوو بیری ژماره ٣٣ و ٤٤ی كێڵگه‌ی خه‌بازه له كه‌ركووك ئه‌نجامدا.
ماوه‌ی پێنج رۆژه نه‌توانراوه ئاگری بیره نه‌وته‌كانی كێڵگه‌ی خه‌بازه له كه‌ركووك كه له ئه‌نجامی په‌لامارێكی تیرۆریستیی چه‌كدارانی داعش گڕیان گرتبوو، بكوژێنرێنهوه.
له‌مباریه‌وه قه‌یس عه‌بدولره‌زاق به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی كه‌ركووك ،دوێنێ له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ماوه‌ی پێنج رۆژه سه‌رگه‌رمی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری ئه‌و بیره نهوتانهن كه چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ته‌قاندوویاننه‌ته‌وه.
قه‌یس عه‌بدولره‌زاق تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه، به‌ره‌وپێشچوونی گرنگیان له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵانه‌یان كه چه‌ند رۆژه به‌رده‌وامه بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه، به‌ده‌ستهێناوه به‌ڵام نه‌یانتوانیوه به ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر ئاگره‌كاندا سه‌ركه‌ون و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و فشاره گه‌وره‌یه‌ی گاز كه له قووڵایی بیره‌كانه‌وه به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌رده‌په‌ڕێت، تۆپه‌ڵه ئاگری گه‌وره دروستده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد هه‌موو توانای هونه‌ریی خۆیان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌كارهێناوه و هاوكاری پێویستیشیان له كه‌ره‌سته و پێداویستیی له كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه پێگه‌یشتووه.
رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، رۆژی ٩ی كانوونی یه‌كه‌م په‌لامارێكی تیرۆریستی بۆ سه‌ر هه‌ردوو بیری ژماره ٣٣ و ٤٤ی كێڵگه‌ی خه‌بازه له كه‌ركووك ئه‌نجامدابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.