Erbil 19°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:32

فه‌رمانده‌ی باکووری حه‌شدی شه‌عبی: ئه‌و گرووپه‌ی وه‌ک حه‌شدی شه‌عبی کوردی خۆیان ناساندووه‌ هیچ ڕه‌زامه‌ندییه‌کیان نییه‌

کوردستان TV
100%

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌بو ڕه‌زا ئه‌لنه‌جار، فه‌رمانده‌ی باكوورى حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند: كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌ناوی حه‌شدی شه‌عبی كوردییه‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ حه‌شدی شه‌عبی كوردی ڕابگه‌یه‌نن و به‌شێك بن له‌ فه‌رمانده‌ی باكووری حه‌شدی شه‌عبی.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵام ئێمه‌  وه‌ك فه‌رمانده‌ی باكووری حه‌شدی شه‌عبی ڕایده‌گه‌یه‌نین ئه‌و گروپه‌ هیچ ڕه‌زامه‌ندییه‌كیان نییه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ڕایگه‌یاند: لە بارەی بڵابوونەوەی هەواڵێك لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە دروستكردنی هێزێكی ‌‌چەكداری كورد لە پارێزگای كەركووك كە سەر بە حەشدی شەعبی بێت، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین كە پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان بە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كردووە بۆ بە دواداچوونی بابەتەكە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە وەڵامی بەدواداچوونی ئێمەدا، دەستەی حەشدی شەعبی دووپاتی کردەوە كە هیچ هێزێكی سەر بە حەشدی شەعبی بۆ كوردستانیان لە ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دروست ناكرێت وئەوان ئاگاداری دروستبوونی هیچ هێزێكی لەو شێوەیە نین لە پارێزگای كەركووك ولە لایەن خۆشیانەوە بەدواداچوون بۆ بابەتەكە دەكەن وئەگەر هیچ هەنگاوێكێش هاوێژرابێت بۆ دروستكردنی ئەو جۆرە هێزە، ئەوا لە لایەن سەرۆكایەتی دەستەكەیانەوە کاردەکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.