ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانه‌ی به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان كه ته‌وه‌ری به‌رنامه‌كه تایبه‌ت بوو به به‌رده‌وامی پێشێلكاریی به‌غدا له ده‌ستوور و مافه‌كانی كورد رایگه‌یاند: مامه‌ڵه‌كردن وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌عێراق هه‌یه زۆر سه‌خته ، چونكه حكومه‌ت خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌كی به‌هێز نییه له‌ناو په‌رله‌مانی عێراق ، ئه‌و میلیشیایانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی وه‌ك سێبه‌ر وان ، هه‌ر شتێك به دڵی ئه‌وان نه‌بێت تێكی ده‌ده‌ن .
روونیشیكرده‌وه ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت حكومه‌تی عێراق خاوه‌ن بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه نییه ، ئه‌و دۆخه‌ی عێراق جێگه‌ی متمانه نییه ، چونكه لایه‌نه‌كان و پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا كۆك نیین و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌رده‌چن له عێراق ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌كی تێدایه.
بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی راشیگه‌یاند: ئێمه‌ش پێویسته بتوانیین هه‌وڵ بده‌ین یه‌ك ده‌نگ بین و یه‌كگرتوو بین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین له سه‌ر بنه‌مایه‌كی راست له گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی رێكبكه‌وین .
وتیشی: پرسی ته‌عریب مه‌سه‌له‌یه‌كی ستراتیژییه له عێراق ، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی كه‌ركووك ، ئه‌و دۆخه‌ی له كه‌ركووك به‌شێكه له ئه‌جیندا درێژخایه‌نه‌ی حكومه‌ته یه‌ك به دوای یه‌كه‌كان .
ئەکرەم ساڵح راشیگه‌یاند: ئێستا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا نه‌ماوه كه زۆرینه‌ی كورد بوون ، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری ئێستای كه‌ركووك بگۆڕێت كه به وه‌كاله‌ت كاروباره‌كان به‌رێوه ده‌بات ، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كاره له ده‌ست حكومه‌تی عێراقه كه ئه‌و پارێزگاره بگۆرێت ، ئه‌وش به یه‌كهه‌ڵوێستی كورد ده‌توانرێت فشار بكات بۆ جێبجێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه به‌بێ ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و ناوچانه و عێراق ، ئه‌سته‌مه بارودۆخه‌كه باش بێت ، پێویسته رێگه نه‌ده‌ین ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره به‌رده‌وام بیت.
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.