ئه‌نگێڵا مێركڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمه‌كانی ئه‌ڵمانیا بڕیارێكی سه‌رتاسه‌ری دا كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌وه سه‌رجه‌م بازاڕه گشتییه‌كان و قوتابخانه‌كان و سه‌رتاشخانه‌كان داده‌خرێن.
هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئاهه‌نگ و چالاكییه‌كان قه‌ده‌غه‌ده‌كرێن تا ڕێككه‌وتی 10ی 1ی 2021، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامی به ڕێكاره‌كانی پێشوو ده‌درێت و سوپه‌رماركێت و كلینیكی پزیشكی و شوێنه تایبه‌ته‌كان كراوه ده‌بن، جیا له شوێنه‌كانی مه‌ساج و تاتۆ و مه‌له‌وانگه‌كان و هۆڵه‌كانی شانۆ و سینه‌ماكان و شوێنی وه‌رزشی و مۆزه‌خانه‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا كه سه‌رجه‌م یارییه ئاگرینییه‌كان قه‌ده‌غه‌بكرێن و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆڕۆنا توندتر ده‌كرێن.
شایه‌نی باسه ماوه‌یه‌كه ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ئه‌وروپا به گشتی و له ئه‌ڵمانیا بى تایبه‌تی ڕوو له زیادبوونه و ڕێژىی مردنش له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ئه‌مڕۆ یەک شه‌ممه ڕۆبه‌رت كۆخ ئەنیستیتوت ڕایگه‌یاند: 20200 کەس توشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوونه و ئەمەش وایکردوە حکۆمەت ڕێكاری توند بگرێتە بەر لە گەل هاتنی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح و هاتنی سەری سالی زایینی هەروەها حکۆمەت بڕیاری داوە پەیوەندی کۆمەلایەتی کەمبکرئتە بۆ جەژنی لە دایک بوون تەنها پئنج کەس دەتوانن سه‌ردانی یەکتر بکەن.
پێشتریش ئەنگلا مێرکل هوشداری زستانێکی سەخت دابوو داوا لە هاولاتیان کرابوو خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی دژی جێ بەجێ بکەن ماسک ببەستن.
کوردستان تیڤی- بەرلین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.