له‌ئاگادارییه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاو كردنه‌وه له‌وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری و لاوان به‌هۆی په‌خش كردنى دیمه‌نی توند و تیژی باره‌گای حیزبی و فه‌رمانگه حكومیه‌كان له‌خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ى سنوری پارێزگای سلێمانی هۆشداری به‌چه‌ند كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاند ده‌دات.
له‌ئاگادارییه‌كدا هاتووه، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و بارودۆخه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌ریه‌كه له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕووداو ، په‌یام ، سپێده ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خۆتان به‌دوربگرن له په‌خشكردنی دیمكه‌نی توندوتیژی و سوتانی باره‌گای حیزبی و فه‌رمانگه حكومییه‌كان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ،به‌پێچه‌وانه‌وه پاڵپشت به‌ڕێنماییه‌كان گشت بڕیار و یاسا به‌ركاره‌كانی تری په‌یوه‌ست به‌م پرسه، ئه‌وا ناچارین ڕێكاری یاسایی توند به‌رامبه‌ر به‌كه‌ناڵه‌كانتان بگرینه‌به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.