شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی نه‌وت و دارایی عێراق به ئاماده‌بوونی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق( سۆمۆ )كۆده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌میر هه‌ورامی، گوته‌بێژی قوباد تاڵه‌بانی،جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و نه‌وتی عێراق به‌ئاماده‌بوونی كۆمپانیای سۆمۆ كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ورامی له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراق رایگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌ئه‌نجامی لێكتێگه‌یشتنی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، كه به‌ئاماده‌بوونی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و محه‌مه‌د حه‌لبوسی،سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌چوو.
سه‌میر هه‌ورامی گوتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داهاتی هه‌نارده‌ی نه‌وت و داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاریده‌كرێن بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای كورتهێنانی بوددجه، كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ندكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.