وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدهگهێنێت، وەجبەی سێ یەمی پارەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشتووە و ئەم ھەفتەیە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، به ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاگهیاندووه، بڕی پارەی گەنمی جووتیاران کە لای حکوومەتی عێراقە بۆ ئەمساڵ ٢٠٠ملیار دینارە و تائێستا ٣٠ملیار و١٩٦ملیۆن دینار ھاتووە و تائێستا جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دوو وەجبەی پارەیان وەرگرتووە و بەسەریان دابەشکراوە.
وەزیری بازرگانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، لەئێستادا بەغدا وەجبەی سێیەمی رەوانەی ھەرێمی کوردستان کردووە کە سێ ملیار دینارە و بڕیارە لەم ھەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.