لە ڕووداوێکی سەیروسەمەرە لە میسڕ ، پزیشکەکان توانییان بە سەرکەوتوو مۆبایلێک لە گەدەی کەسێک دەربهێنن.
گەنجێک بۆ ماوەی 7 مانگ مۆبایلێک قوت دەدا و بەکەسیش ناڵێت، تا ئازارەکەی گەورە دەبێت، ناچار براکەی ئاگادار دەکاتەوە ئەوانیش یەکسەر دەیبەنە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ دەکەن. نەشتەرگەرییەکە 2 کاتژمێری خاياند و ئێستاش باروودۆخی نەخۆشەکە لە باشیدایە.
هۆکارەکەش چاڵنچ کردن بووە لەگەڵ هاوڕێکانی. لەبەر ئەمەیە دەڵێین لە هاوڕێی خراپ و سەر گەرم دووربکەونەوە چونکە ڕۆژێک دێ شێتت دەکەن.
ژێدهر / دکتۆری ئۆنلاین ، ئهلعهربیه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.