Erbil 25°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:25

بودجەیەکی تایبەت بۆ شەقڵاوە خەرج دەکرێت

کوردستان TV
100%


 شاندێكی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی قەزای شەقڵاوەی كردووە و قایمقامی شەقڵاوەش ڕایده‌گه‌ێنێت، بڕیارە بودجەیەكی تایبەت بۆ شەقڵاوە خەرج بكرێت.

ئیبراهیم شێخەڵڵا، قایمقامی شەقڵاوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، شاندێكی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی قەزای شەقڵاوەیان كردووە، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگاداری رەوشی قەزای شەقڵاوە بن وەك یەكێك لە ناوچە گەشتیاری و گرینگەكانی هەرێمی كوردستان، چونكە شەقڵاوە لە زۆر رووەوە تایبەتمەندیی خۆی هەیە.

قایمقامی شەقڵاوە ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:بڕیارە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی تایبەت بۆ قەزای شەقڵاوە خەرج بكات و ئێمەش چاوەڕێی خەرجكردنی پارەكەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانین.

ده‌شڵێت: پارەكەی حكوومەت، بۆ خزمەتی شەقڵاوە بەكار دێنین، چونكە شارەكە پێویستی بە چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری هەیە و ئەگەر بودجەكەی شەقڵاوە بگات، كاریگەریی لەسەر ئاوەدانیی ئەو شارە دەبێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.