شێخ جەعفەر مستەفا، جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە قەرەداغ، پێشوازى لە کۆماندەر و کۆڵۆنێڵی ئەڵمانی بەڕێز نیکۆلاوس نۆگرەیدی و تیمێکى یاوەرى کرد.
لە دیدارێکدا نۆگرەیدی، پلانی ساڵی ئایندەی (٢٠٢١)یان تا بەرواری درێژکراوەی خزمەتیان کە تا مانگی (١)ی (٢٠٢٢) دەبێت خستە ڕوو، ئاماژەشیان بە کارنامە و شێوازى کارکردن و هەنگاوەکانى هاوکارى و هەماهەنگییان لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگە کرد.
لاى خۆیەوە جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جەختى لە پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتى پێشمەرگە و یارمەتیدانی نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر و سلێمانی کردەوە، هەروەها داواى کرد کە سەردانی هێزەکانی پشتیوانیی پێشمەرگە بکەن تا لە کەم و کوڕییەکانیان ئاگادار ببن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.