بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی پڕۆژەیەكی كارەبا لە چەمچەماڵ جێبەجێدەكات و رایدەگەیەنیت،پڕۆژەكە چاره‌سه‌ركردنى بارزۆرى چه‌ند محه‌ویله‌یه‌ك دەكات.
ئەمرۆ یەكشەممە 13-12-2020 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى بارزۆرى چه‌ند محه‌ویله‌یه‌ك له‌چه‌ند گه‌ره‌كێكی شاری چه‌مچه‌ماڵ، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، بەبڕی (154.080.550) تەنها سه‌د و په‌نجا و چوار ملیۆن و هه‌شتا هه‌زار و پێنجسه‌د و په‌نجا دینار پرۆژەیەکی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەک واژۆ کراوە، له‌سنورى ئیدارەی راپەرین پرۆژەیەکی كاره‌با جێبەجێدەكرێت كه بریتیه لە :
-چاره‌سه‌ركردنی بارزۆری چه‌ند محاویله‌یه‌ك له‌شاری چه‌مچه‌ماڵ گه‌ره‌كی (ئازادی، مه‌لاكان، نزیك خه‌سته‌خانه‌ی شه‌هید هۆشه‌نگ.
-چاره‌سه‌ركردنی بارزۆری به‌دانانی محاویله بۆ گوندی (عه‌سكه‌ر) سه‌ر به‌ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر له‌چه‌مچه‌ماڵ.
-صیانه‌كردنی چه‌ند محاویله‌یه‌ك له‌سه‌ر فیده‌ره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ.
كاره‌بای سلێمانی ئاماژه بۆئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌پرۆژەکەش لەلایەن كۆمپانیای (قه‌ساب) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (75) رۆژدا تەواو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.