لەکۆگایەکی عەمبارکردنی شیرینیدا، زیاتر لە (500) کیلۆ شیرینی جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیرا.
لەشکر حمید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەک شەممە لەکۆگایەکی عەمبارکردنی شیرینیدا، لەگەڕەکی قولەرەیسی دەستگیرا بەسەر زیاتر لە (500) کیلۆ شیرینی جۆراو جۆر کەماوەی بەکارهینانیان بەسەرچووە و کەڕووی کردووە و شیاوی خواردن و بەکارهێنان نایەت.
وتیشی: هۆکاری خراپبونی شیرینیەکان خراپ عەمبارکردن و خراپی شوێنەکەیە کە هیچ مەرجێکی عەمباکردن لە شوێنەکەدا نییە.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی سەرجەم شرینیەکە دەستی بەسەردا گیراو لە ڕێی لیژنەی تایبەتمەندەوە لەناودەبرێت، کۆگاکەی دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتە بەر.
سلێمانی.... لە کۆگایەکدا 500 کیلۆ شیرینی دەستی بەسەر داگیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.