یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی عێراق له دراوی بیانی له میانی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، بۆ ٦٨ تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار (٥٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار) دابه‌زینی به‌خۆوه بینوه.
ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماری عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی عێراق له دراوی بیانی له میانی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، بۆ ٦٨ تریلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار (٥٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار) دابه‌زیوه.
دابه‌زینی یه‌ده‌گی نه‌ختینه‌یی عێراق ھاوكاته له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی داھاته‌كانی نه‌وت كه به سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له داھاته‌كانی ئه‌و ڵاته داده‌نرێت و زیادبوونی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه ئێستا حكوومه‌تی عێراق ھه‌وڵده‌دات بۆ دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌ریبگرێت.
به‌پێی راگهیهنراوهكه گۆی گشتیی ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق تا كۆتایی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له ناوخۆ وه‌ریگرتووه، گه‌یشتووه‌ته، ٤٣ تریلیۆن و ٤٥٠ ملیار دینار (٣٦ ملیار و ٥١٠ ملیۆن دۆلار) له كاتێكدایه له چاره‌كی كۆتایی ٢٠١٩دا، قه‌رزه‌كانی ناوخۆی سه‌ر حكوومه‌تی عێراق، ٣٨ تریلیۆن و ٣٣٠ی ملیار دینار بوو (٣٢ ملیار و ٢١٠ ملیۆن دۆلار).
له ١٢ تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كورد، پڕۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی (قه‌رزكردن)ی په‌سه‌ندكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.