ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له‌ناوچه شاخاوییه‌كان كه‌مێك باران هه‌یه و له‌سه‌نته‌ری دهۆك و ناوچه شاخاویهكانییش ئه‌گه‌ری نمه بارانی كه‌مێك زیاتره .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه و سبه‌ی دووشه‌ممه بڵاوكردۆته‌وه‌و ده‌ڵێت: ئاسمانی هه‌رێمی گوردستان به گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت سه‌باره‌ت به باران ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كان كه‌مێك باران هه‌یه و سه‌نته‌ری دهۆك و ناوچه شاخاويیهكانی ئه‌گه‌ری نمه بارانی كه‌مێك زیاتره .
هه‌روه‌ها كه‌شناسی رایگه‌یاندووه كه له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كان دابارین له‌سه‌ر شێوه‌ی به‌فری سووك ده‌بێت به تایبه‌تی له حاجی ئۆمه‌ران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.