Erbil 32°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:37

ترەمپ، جۆ بایدن به‌ سەرۆکی ئەمریکا ناو ده‌بات

کوردستان TV
100%

له‌ نوێترین تویتدا دۆناڵد ترەمپ، جۆ بایدن به‌ سەرۆكی ئەمریكا ناو ده‌بات.

سەرۆكی ئەمریكا لە چەند تویتێكدا ڕەخنەی توندی لە دادگای باڵای وڵاتەكەی گرت و جارێكی دیكه‌ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی بە ساختەكاری وەسف كرد.

دۆناڵد ترەمپ لە یەكێك لە تویتەكانیدا رایگەیاندووە، ئایا نابێت دەنگدەران ئەوە بزانن كە داواكاری گشتی دەیزانێت، دادگای باڵا شەرمەزاری كردین.

دەشڵێت ،حه‌فتا و چوار ملیۆن دەنگی تۆمار كراوی ئەمریكی بۆ ئەو بووە كە چی هێشتا ئەنجامەكان قبوڵ ناكرێن.

ئاماژەی بەوەشكرد گەلی ئەمریكا شایستەی ئەوەیە وەڵامەكانی دەستبكەوێت، ئەگەر ئەنجامەكان دوا بكەوێت باشترە لەوەی كە هەر نەبێت.

ترەمپ بە جۆ بایدن سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا و ركابەرە دیموكراتەكەی دەڵێت: ئێستا تۆ سەرۆكی ئەمریكایت، چەند جارێك ئەوەت دووبارەكردووەتەوە كە تاكە سەرۆكی زۆرترین دەنگت لە مێژووی دەنگدانی ئەمریكا بەدەست هێناوە، بەڵام ئەوەی دەركەوتووە ئەوەیە، تۆ دۆڕاویت، لەبەر ئەوەی ناتوانی لەبەردەم دادگادا بوەستی وا خۆت دەردەخەی زۆر باشیی.

لە كۆتا تویتیدا دەڵێت: كەسانی تریش لەكەمترین ماوەدا لە داهاتوو سكاڵا تۆمار دەكەن، بەڵام لەبەر چەندین هۆكار كەس سەیری سكاڵاكان ناكات .
 

 

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.