وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردووی سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له رایگهیهنراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ھه‌زار و ٢٢ كه‌سی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بوون و ١٦ كه‌سی دیكه‌یش به‌ھۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق راشیگه‌یاندووه كه له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ھه‌زار و ٧٧٢ كه‌سی دیكه له ڤایرۆسه‌كه، چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق، كۆی گشتیی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له عێراق، گه‌یشتووه‌ته ٥٧٣ ھه‌زار و ٦٢٢ كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ١٢ ھه‌زار و ٥٦٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٥٠٥ ھه‌زار و ٦٦٩ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.