رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، پێویستی به ٤،٣ ملیار دۆلاره بۆ دابین كردنی پێكوتی دژه كۆرۆنا بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی داهاتی كه‌م و مامناوه‌ندیان هه‌یه.
سه‌رۆكی گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیھانی، تیدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس له شاری جنێڤ-ی سویسرا له ڕێی ڤیدیۆكۆنفڕنانسهوه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست.
گیبریسۆس، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه رێكخراوه‌كه بۆ دابینكردنی پێكوتی دژه كۆرۆنا بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی پێویستی زۆریان به پێكوت ھه‌یه ٤،٣ ملیار دۆلار كورتھێنانی ھه‌یه، داواشی له وڵاتانی جیھان كرد ھاوكاربن له دابینكردنی پێكوتدا.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد كه تا ئێستا ١٨٩ وڵات به‌شداری پڕۆگرامی نێوده‌وڵه‌تی دابینكردنی پێكوتی دژه كۆرۆنایان كردوه، له چوارچێوه‌ی پڕۆگرامهكهشدا یه‌ك ملیار قوت‌و پێكوت بۆ وڵاتانی خاوه‌ن داھاتی كه‌م و مامناوه‌ند ته‌رخانده‌كرێت.
گیبریسۆس، به‌بێ ناوھێنانی كۆمپانیاكانی ده‌رمان ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه له‌گه‌ڵ به‌رھه‌مھێنه‌رانی پێكوتی دژه كۆرۆنا له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان و خۆشحاڵی خۆشی له خێرایی كۆتاییھاتنی كاره‌كانی تایبه‌ت به پێكوته‌كه ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.