راگه‌یه‌ندرا كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، روویداوه به‌ڵام ھیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به میدیاكانی خۆجێی راگه‌یاندووه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نێوان بنكه‌ی ئاسمانیی عه‌لا و په‌رژینی بنكه‌ی ھێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا روویداوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه ته‌قینه‌وه‌كه، ھیچ زیانێكی گیانیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و راشیگه‌یاندووه كه ھێزه ئه‌منییه‌كان، لێكۆڵینه‌وه‌یان به ئامانجی گه‌یشتن به ھۆكاره‌كانی روودانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه، ده‌ست پێكردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.