Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:24

عێراق هه‌شت ملیۆن دۆز ڤاکسینی کۆڕۆنا له‌ به‌ریتانیاوه‌ هاورده‌ ده‌کات

کوردستان TV
100%

باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق ئاشكرایكرد: عێراق داوای 8 ملیۆن دۆز ڤاكسینی كۆڕۆنای له‌ به‌ریتانیا كردووه‌.

ستیفن ھیکی، باڵوێزی به‌ریتانیا له‌ عێراق هه‌روه‌ها ئاشكرایكردووه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی زۆر خۆشحاڵە بە ھەماھەنگییكردن لەگەڵ عێراق لە بواری تەندروستییدا و ڕاشیگه‌یاندووه‌ كه‌  ڤاكسینی ئاسترازینیکا نرخەکەی گونجاوە و دەرفەتی کوتان بە ھەموو کەسێک ده‌ڕه‌خسێنێت.

هیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ بەشێکی ئه‌و ڤاكسینه‌ی عێراق داوایكردووه‌ لە ماوەیەکی نزیکدا جیادەکرێتەوە و ده‌گاته‌ عێراق.

ژێده‌ر/ ئاژانسی ھەواڵی عێراقییە

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.