Erbil 27°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:17

شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ 11/ 12 لە بەغدا لە گەڵ دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر کۆبووەوە.

نەسار روبەیعی سەرۆکی دەستە‌ی سیاسی رەوتی سەدر، جەختیکردەوە سامانی عێراق هی هەموو عێراقییەکانە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، هەروەها پشتیوانی خۆیان دەربڕی بۆ چارەسەرکردنی یاسایی و دەستورییانەی کێشەکان کە لە بەرژەوەندی هەموواندا بێت و ببێتەهۆی بەدیهێنانی دادپەروەری.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردەوە مەبەستیانە پەیوەندییەکانی هەرێم و حکومەتی فیدرال بەهێزتر بکەن و چارەسەری دەستوریی بۆ پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەکان بدۆزنەوە، هەروەها ئامادەیی هەرێمی کوردستانی پیشاندا بۆ پابەندبوون بە ناوەڕۆکی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی كە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەرچووە.

لە كۆتایی کۆبونەوەکەدا هەردوولا کۆک بوون لەسەر جێبەجێکردنی ماددە‌كانی یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی لە‌پێناو چارە‌سە‌ركردنی گرفتە‌ داراییە‌كان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.