Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 20:20

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کاره‌بای هه‌ولێر له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان بڕیارێکی بۆ موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌کان ده‌رکرد

کوردستان TV
#7
100%

كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان و زۆر له‌سه‌ر هاووڵاتیان نه‌كه‌وێت، پێداچوونه‌وه‌ی به‌ خشته‌كه‌ كراوه‌‌ .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانی رووی نه‌داوه‌ و له‌ دوێنێ و ئه‌مڕۆ وه‌ خشته‌ی پێدانی كاره‌با وه‌ك خۆیه‌تی، سه‌باره‌ت به‌ خشته‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كانیش، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان و زۆر له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌كه‌وێت، پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌م خشته‌یه‌ له لایه‌ن پاریزگای هه‌ولێر بۆ كرا و بریاردرا ته‌نها له‌م كاتانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌گه‌ر كاره‌بای نیشتمانی نه‌بوو ، موه‌لیده‌كان كاره‌با بده‌نه‌وه‌:

یه‌كه‌م: كاتژمێر 6ی به‌یانی  تا كاتژمێر 12ی نیوه‌رۆ
دووه‌م: كاتژمێر 3ی عه‌سر تاوه‌كو كاتژمێر 1ی شه‌و

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر
11/12/2020

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.