Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:27

ئاسایشی سۆران ده‌ستی به‌سه‌ر چوار کیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱٠ / ۱۲ / ۲٠۲٠ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە پردی حافز توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی ( 4 ) کیلۆ ماددەی هۆشبەر لەجۆری ( شیشە ).

ڕاشیگه‌یاندووه‌:  هه‌روه‌ها توانرا 3 تۆمەتبار ده‌ستگیر بكرێت کە هەرسێکیان خەڵکی پشدەرن و کە ماددە هۆشبەرەکەیان لە شارۆچکەی قەڵادزێ هێنابوو لەناو پیکابێك شاردبویانەوە و بۆ ئەوەی هیچ گومانێکیان لێنەکرێت گوێدرێژێکیان لە پیکابەکە بارکردبوو دەیانویست ماددە هۆشبەرەکە بگەیەننە شارۆچکەی ( سۆران )

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: تۆمەتبارەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران .

76

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.