Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 00:35

بەشیر حەداد: ئه‌نجوومه‌ن کار بۆ پەسەندکردنی یاساکانى لێپرسینەوە و چاکسازی بۆ رووبەڕووبونه‌وه‌ى گەندەڵی ده‌کات

کوردستان TV
100%


 له‌ رۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی گەندەڵیی، دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە لیژنە پەرلەمانیەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کرد، کاری زیاتر بکەن بۆ بەدواداچوون و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی. 
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:” لە رۆژی جیهانی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا داوا لە لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و دەستەی دەستپاکی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و داواکاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەری دەکەین، کاری جدی بکەن بۆ بەدواداچوون و ئاشکراکردنی مەلەفی گەندەڵی کە بوونەتە هۆی قەیران و تێکدانی وڵات و لەناو بردنی ژێرخانی ئابووری.”
دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژەشی بەوەدا کە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کار دەکات بۆ پەسەندکردنی یاساكانى لێپرسینەوە و چاکسازی بۆ رووبەڕووبەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی، ئەویش لە رێگەی پێکهێنانی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە و لیژنە وردبینییەکان بۆ بەدواداچوونی کاروباری ئیداری و هونەری لە وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی دیکەی دەوڵەت.    
حەداد راشیگەیاند:”هیوادارین هەموولایەکمان بە جدی کار بکەین بۆ گەڕانەوەی پێگەی ئەنجومەنی نوێنەران و گەڕانەوەی متمانە لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و شەقام.”
 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.