Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:44

ئه‌ڵمانیا قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌کی به‌ سعوودیه‌ تا کۆتایی 2021 درێژکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ئاشكرای كرد كه‌ قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی چه‌كیان به‌ سعوودیه‌، تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢١ درێژكردووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵیی ئه‌ڵمانیا "DPA" بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی به‌رلین، به‌ده‌ر له‌و چه‌كانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا به‌ هاوبه‌شی به‌رهه‌می ده‌هێنن، تا كۆتایی ٢٠٢١ چه‌ك هه‌نارده‌ی سعوودیه‌ ناكات.

ته‌واوی ئه‌و مۆڵه‌تانه‌شی پێشتر بۆ فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعوودیه‌ ده‌ركرابوون، هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌.

حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی شه‌ڕی یه‌مه‌ن و تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس، جه‌مال خاشقجی له‌ ساڵی ٢٠١٨دا، فرۆشتنی چه‌كی به‌ حكوومه‌تی ریاز هه‌ڵپه‌سارد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.