Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:35

لە بانە 20 کەس بە تۆمەتی کوشتنی زانا ئەتۆمییەکەی ئێران دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بەدواداچوون بۆ بکەرانی کوشتنی موحسین فەخریزادە، شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان بە تەواوی كۆنتڕۆڵیان کردووە و بە شێوەی بەربڵاو هاووڵاتیانیان دەستبەسەر کردووە.
 
ڕێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە9 ى 12 ى 2020 ،  له‌ شاری بانە لە پارێزگای سنە، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران، ئەرتەش و هێزی ئینتزامییەوە بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و سەرجەم ڕێگاکانی هاتن و دەرچوون لە شار کۆنترۆڵ دەکرێن و دەستیان کردووە بە پشکنین و لێپێچینەوەی هاووڵاتییان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەیەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاندوه‌، هاوکات لەگەڵ میلیتاریزە کرانی شار، هێڵەکانی تەلەفۆن و ئینتێرنێت پچڕاون و هێزە چەکدارەکان بە چەکی قورس و سووکەوە لە سەرانسەری شاردا بڵاوەیان پێ کراوە.

ئەم سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند، هێزە تایبەتەکانی سپای پاسداران لە ڕۆژی یەکشەممەوە هاتوونەتە ناو بانە و ماڵی زیاتر لە ٣٠ هاووڵاتیی دانیشتووی ئەم شارەیان پشکنیوە. ئەم هێزانە کۆمەڵێک وێنەیەیان بە دەستەوە بووە و بە شوێن خاوەنی وێنەکاندا گەڕاون.

هەنگاو زانیویەتی ماڵی چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی ساڵح چکۆل و سەرحەد، خەڵکی گوندی ئەنجێنە، کازم قادری خەڵکی گوندی چۆمان و ڕەحمان شادان خەڵکی گوندی بڵەسەن، لە لایەن ئەو هێزانەوە، پشکنراوە.

لە گەڕەکی هەمزاوای بانەش ماڵی زیاتر لە ١٠ هاووڵاتی پشکنراوە و هاوڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی باقی (شۆرەتەکەی دیار نییە) لە لایەن ئەم هێزانەوە دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاند لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراون بەڵام تا ئێستا ناوی ئەم دەستبەسەر کراوانە بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.

ڕۆژی هەینی  27 ى نۆڤه‌مبه‌ری 2020 ، موحسین فەخریزادە مهابادی، یەکێک لە کەسایەتییە باڵاکانی پرۆگرامی ناوەکیی ئێران، لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە نزیک شاری تاران كوژرا .

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.