Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:37

ڤیدیۆ.. پۆلێکی کولـله‌ روویان له‌شاری مه‌ککه‌ کرد

کوردستان TV
100%

ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ پۆلێكی كولـله‌ روویان له‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كردو به‌رپرسانی سعوودیه‌ش ده‌ڵێن: توانیویانه‌ دۆخه‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ به‌رپرسانی سعوودیه‌ رایگه‌یاند كه‌ توانیویانه‌ ئه‌و پۆله‌ كولـله‌یه‌ كۆنتڕۆڵ بكه‌ن كه‌ روویان له‌ شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كردبوو.

پێشتر پێگه‌ی سه‌به‌ق بڵاویكردبۆوه‌ كه‌ پۆله‌ كولـله‌كان ئاسمانی شاری مه‌ككه‌یان دا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان داپۆشیبوو.

شایانی باسه‌ هانتی پۆله‌ كولـله‌كان به‌م شێوه‌یه‌ فراوانه‌، كۆتره‌كانی شاری مه‌ككه‌ی ناچاركردبوو كه‌ له‌شوێنێ خۆیان بمێننه‌وه‌و نه‌توانن به‌ ئاسماندا خوول بخۆنه‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.