Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:05

زیاتر له‌ 48 ملیۆن که‌س له‌ کۆرۆنا چاکبوونه‌ته‌وه‌

69 ملیۆن و 254 هه‌زار و 300 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون‌
کوردستان TV
100%

تا ئێستا زیاتر له‌ ٤٨ ملیۆن تووشبووی كۆرۆنا له‌ جیهاندا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ماڵپه‌ڕی "Worldometers" كه‌ رۆژانه‌ ئاماره‌كانی كۆرۆنا نوێ ده‌كاته‌وه‌ له‌ نوێترین ئاماردا، ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ تا ئێستا ٤٨ ملیۆن و نۆ هه‌زار و ٤٣٧ تووشبووی كۆرۆنا په‌تاكه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌.

ئه‌و چوار وڵاته‌ی جیهان كه‌ زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوونیان به‌ كۆرۆنا لێ تۆمار كراوه‌ له‌ هه‌مان كاتدا، زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی چاكبوونه‌وه‌شیان لێ تۆمار كراوه‌ و ریزبه‌ندییه‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

له‌ هیندستان نۆ ملیۆن و ٢٥٣ هه‌زار و ٣٠٦. له‌ ئه‌مریكا نۆ ملیۆن و ٢٢٦ هه‌زار و ٤١١. له‌ به‌ڕازیل پێنج ملیۆن و ٩٠١ هه‌زار و ٥١١ و له‌ رووسیا دوو ملیۆن وحه‌وت هه‌زار و ٧٩٢ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانیش، ١٩ ملیۆن و ٦٦٨ هه‌زار و ٧٧٨ تووشبووی كۆرۆنا تا ئێستا چاره‌سه‌ریان به‌رده‌وامه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌ كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٩ له‌ شاری وهان رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا و تا ئێستا به‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ وڵات و ناوچه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

تا ئێستاش ٦٩ ملیۆن و ٢٥٤ هه‌زار و ٣٠٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ جیهاندا تۆماركراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.