Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:13

ئەنیستیتیوتی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و فێرکردن چەندین پرۆژە لە زانکۆی سۆران ئەنجام دەدات

زانكۆی سۆران دەستكەوتێكی دیكەی ئەكادیمی بەرچاوی دەستەبەر كرد
کوردستان TV
100%

لە میانەی هەنگاوە بەردەوامەكانی زانكۆی سۆران، بە ئاڕاستەی گەیشتن بە زانكۆیەكی ئاستجیهانیی و بە سوودوەرگرتن لەو پەیوەندییە نێودەوڵەتییە بەرفراوانەی زانكۆ كە لەگەڵ ناوەندە ئەكادیمییە جیهاندا هەیەتی، زانكۆی سۆران دەستكەوتێكی دیكەی ئەكادیمی بەرچاوی دەستەبەر كرد.

لە هەنگاوێكی دیكەی بەرچاوی ئەكادیمی زانكۆی سۆراندا، ئەنیستیتیوتی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و فێركردن "Institute of International Education" لەگەڵ زانكۆی سۆراندا ڕێككەوتنێكی ئەكادیمی واژۆ كرد.

بەگوێرەی ڕێككەوتنەكە، مامۆستایەكی نێودەوڵەتی خاوەنئەزموون لە بواری كیمیادا بۆ ماوەی ساڵێك دەنێرێتە زانكۆی سۆران بۆ ئەوەی وانە بڵێتەوە سەرجەم تێچووی ئەم هەنگاوەش لە ئەستۆی ئەنیستیوتی ناوبراودا دەبێت.

پاش ئەو ڕێككەوتنەش، لە دەستپێشخەرییەكی دیكەی ڕێكخراوەكەدا، چەند مامۆستایەكی دیكەی نێودەوڵەتی و پسپۆڕ دەستنیشان دەكات بۆ ئەوەی كۆرسەكانی خوێندنی باڵا لە زانكۆی سۆران بڵێنەوە و سەرجەم تێچووی دارایی ئەم هەنگاوەش لە ئەستۆی ڕێكخراوەكەدا دەبێت. سەرباری ئەوانەش، ڕێكخراوەكە چەندین خوولی ڕاهێنانی جیاواز بۆ ستافی زانكۆی سۆران دەكاتەوە و بەهەمان شێوە، تێچووی دارایی خوولەكانیش لە ئەستۆ دەگرێت.

جێگەی باسە ئەنیستیتیوتی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و فێركردن "Institute of International Education" ڕێكخراوێكی ئەمەریكاییە و لەڕێگەی لەئەستۆگرتنی تێچووی داراییەوە فەندی هەندێك پرۆژە و هەنگاوی گرنگ بۆ زانكۆكانی دنیا ئەنجام دەدات.

فرمان علي

كوردستان TV

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.