Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:11

مووچه‌ی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌کرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ى مانگی 10 ى ئه‌مساڵ به‌رده‌واممه‌ .

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌10 ى 12 ى 2020 ، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ به‌ بڕینی ڕێژه‌ی  21% دابه‌شده‌كرێت .

دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌سەبارەت بە پلە تایبەتەکانیش  به‌ هه‌مان ڕێژه‌ و میكانزمی پێشوو دابەش دەکرێت کە رێژەی سەدا 50ی مووچه‌كانیان لێده‌بڕدرێت.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت ، له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتووش خشته‌یه‌كی دیكه‌ى مووچه‌ی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت .

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.