Erbil 21°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 07:18

وه‌زیری بازرگانی عێراق: پارەی گەنمی جووتیارانی هه‌رێمی کوردستان پارێزراوە بڕیاری خه‌رجکردنى ده‌درێت

لیژنەی كشتوكاڵی په‌رڵه‌مانی كوردستان و وەزیری بازرگانی عێراق كۆبوونەوە
کوردستان TV
100%


لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌بۆ گەیاندنی داواكاری و چارەسەركردنی كێشە كشتوكاڵییەكان شاندێكی لیژنەی، بەسەرۆكایەتیی عەبدولستار مەجید سەرۆكی لیژنەو ئه‌ندامیه‌تیی سەفین ئاغا عومەر بڕیاردەری لیژنەكه‌و جنان جەبارو عوسمان كەریم سوارە، ئەندامانی لیژنەکە لەشاری بەغدا  عەلا‌‌‌و جبووری وەزیری بازرگانیی عێراق كۆبووەوە.

 ڕاشیده‌گه‌یه‌نن كه‌لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا عەبدولسار مەجید سەرۆكی لیژنەكەى په‌رله‌مان دوای خستنەڕووی ئامانجی سەردانەكەیان بۆ شاری بەغدا، رایگەیاند: "شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵەكانی (٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦) تائێستا لەلایەن وەزارەتی بازرگانیی عێراقەوە خەرج نەكراوە، بۆیە هاتوون تاوەكو ڕەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بدەن كەمافێكی ڕەوای جووتیارانە".

لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی كوردستان  ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ، كه‌لەبەشێكی دیكه‌ی كۆبوونەوەكەدا لیژنەكە بەوەزیری بازرگانیی راگەیاند کەپارەی گەنمی جووتیاران بۆ ئەو سێ ساڵە بڕی (٥٥٧) ملیار دینارەو پێویستە ئەو مافە بگەڕێنرێتەوە بۆ جووتیارانی هەرێمی كوردستان.

له‌كۆتاییدا لێژنه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ عەلا‌‌و جبووری  وەزیری بازرگانیی عێراق خۆشحاڵیی خۆی به‌سەردانی شاندی لیژنەکەی پەرلەمانی كوردستان دەربڕی و ڕایگەیاند: "پارەی گەنمی جووتیاران بۆ ئەو سێ ساڵە لەوەزارەتی بازرگانییەو پارێزراوەو ماوەتەوە سەر دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ خەرجكردنی".


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.