Erbil 32°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 10:31

شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە ‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ 9/ 12 لە‌ بە‌غدا، لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی دارایی و نە‌وتی  عێراقی كۆبووە‌وە.

قوباد تاڵە‌بانی دووپاتی ھە‌ڵوێستی حكومە‌تی ھە‌رێمی كردە‌وە‌ بۆ پابە‌ند بوون بە‌ ئەرکەکانی ھە‌رێم بە‌پێی یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی عێراق لە‌بە‌رامبە‌ر دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێم.

سبە‌ینێش شاندی باڵای ھە‌رێم زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌ ئە‌نجامدە‌دات.

شاندی باڵای حکومەتی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گە‌یشتە‌ بە‌غدا، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراق، بڕیاریشە‌ چەند كۆبوونە‌وە‌یە‌كی دیکە  لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام بدات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.